لەبارەی سزای دارایی ئەو کەسانەی مۆڵەتی شۆفێرییان بەسەرچووە ڕوونکردنەوە دەدرێت
لە نووسراوێکی فەرمیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان وردەکاری سزای دارایی ئەو شۆفێرانەی کە مۆڵەتی شۆفێرییان بەسەرچووە ڕادەگەیەنێت.
نووسراوەکە وێنەیەکی دەست(باس‌نیوز) کەوتووە کە لە ڕۆژی(٥-١٢-٢٠١٩) دەرکراوە و بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان نێردراوە، تیایدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە بڕیاری وەرگرتنی بڕی ٣٠ هەزار دینار بۆ هەر ساڵێکی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری ئەو مۆڵەتانە دەگرێتەوە کە لە دوای ڕێککەوتی(٤-١٢-٢٠١٩)ەوە بەسەر دەچن.
لە نووسراوەکەدا هاتووە" سزای پێبژاردنی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری بەپێی ساڵ وەردەگیرێت لەدوای بەسەرچوونی مۆڵەتەکەی بەبڕی(٣٠٠٠٠) سی هەزار دیناری لێوەردەگیرێت بۆ هەر ساڵێکی دواکەوتن بەڵام ئەم بڕیارە لە بەرواری(٤-١٢-٢٠١٩) جێبەجێدەکرێت بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە مۆڵەتە شۆفێرەییەکانیان بەسەردەچێت بەڵام ئەو مۆڵەتانەی کە پێش ئەو بەروارە بەسەرچوونە هەمان سزای کۆنیان لێوەردەگیرێت".
شیاوی ئاماژە پێدانە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/12/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕایگەیاند: "ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران و هاووڵاتییانى هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، كه بڕیاری بڕى سزاى به‌سه‌رچوونى مۆڵه‌تى شۆفێرى، كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى گشتییه‌وه ده‌رچووبوو، به بڕیارى وه‌زیرى ناوخۆ، كارپێكردنى پێى تا ڕۆژى 5/12/2020 ڕاگیراوه".