ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، راگهیهنراوێكى بڵاوكردهوه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی حکومەت و شاندی دانوستانکاری هەرێم رێڕەوی گفتوگۆکانیان لەگەڵ سەرۆکی حکومەتدا باسکردووە. دەشڵێت: بەردەوام دەبین تا گەیشتن بە رێككەوتنێكی گونجاو.
بەگوێرەی راگەیەنراوی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆبوونەوەیەکدا و بە بەشداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک لە وەزیرەکان، گفتوگۆی هەنگاوەکانی پرۆژەیاسای بودجە کراوە، هاوکات قوباد تاڵەبانی باسی لەوەکردوە، کە ھەموو داتا و زانیارییەكان لەبارەی داھات و خەرجییەكان بە شێوەیەكی شەفاف خراونەتەڕوو لە دانوستاندنەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەكان و بەتایبەت لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق.
جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئامادەییشمان نیشانداوە بۆ رێككەوتن لەسەر بنەمای دەستور و یاسا بەركارەكان و گفتوگۆكان بەردەوام دەبن تا گەیشتن بە رێككەوتنێكی گونجاو".
لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا دارا رەشیدا وەزیری پلاندانانی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، ئامادەکارییەکان و هەنگاوەکانی داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ قۆناغی باشیان بڕیوە و لە داھاتوودا دەخرێتەڕوو.
بهگوێرهی رێككهوتنی نێوان حكومهتی هەرێم و عێراق، هەولێر پابهنده به رادهستكردنی ٢٥٠ ههزار بهرمیل نهوتی رۆژانه، لهگهڵ نیوهی داهاتی خاڵه سنورییهكان، له بهرامبهردا بهغدا ١٢.٦٧٪ی پشكی ههرێم له كۆی بودجهی عێراق دهنێرێت.