هەواڵی کوردستان ئێستا

هاوپەیمانی عەرەبی خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی راگەیاند

هاوپەیمانی عەرەبی خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی راگەیاند
هاوپەیمانی عەرەبی خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانی راگەیاند

2021-02-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی کە سعوودیە رابەرایەتییان دەکات، خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانیان راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی سعوودیە بڵاویکردەوە کە گوتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی، تورکی مالیکی ئەوەی ئاشکراکردووە کە حووسییەکانی یەمەن لەڕێی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ناوچەکانی نیشتەجێبوونیان لە باشووری سعوودیە کردووەتەئامانج.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە تورکی مالیکی ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەیان تێکشکاندووە.

تا ئێستا حووسییەکان هیچ روونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٤دا، حووسییەکان کە لەلایەن ئێران-ەوە پشتیوانی دەکرێن دەستیان بەسەر سەنعا-ی پایتەخت و چەند بەشێکی ئەو وڵاتەدا گرت.

لە ئاداری ٢٠١٥دا هاوپەیمانیی عەرەبی بە رابەرایەتی سعوودیە، هێرشی بۆسەر حووسییەکان دەستپێکرد و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە هەزاران هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و ژێرخانی ئەو وڵاتەش بەتەواوی خاپوور بووە.