هەواڵی کوردستان ئێستا

هەورەفێرگە

هەورەفێرگە
هەورەفێرگە

2019-12-10 00:00:00 - سەرچاوە: هەورەفێرگە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم بۆ گەشەپێدان و پێشخستنی پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن ماڵپەڕێكی بۆ فێربوون و خوێندنی وانەكانی قوتابخانە و خوێندنگە بەبێ بەرامبەر كردەوە.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەووتووە ڕایگەیاندووە، قوتابیان و خوێندكارانی خۆشەویست (هەورە فێرگە) پڕۆژەیەكی نوێی وەزارەتی پەروەردەیە بۆ گەشەپێدان و پێشخستنی پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن.

ڕاشیگەیاندووە، پڕۆژەكە لەڕێگەی ماڵپەڕێكی ئەلیكترۆنیەوە، كە تیایدا سەرجەم وانەكانی خوێندن بەپێی قۆناغە جیاوازەكان بەشێوەی ڤیدیۆ ئامادەكراون و فێرخوازان دەتوانن لەڕێگەی دروستكردنی هەژماری تایبەت بە خۆیان و بوون بە ئەندامیان لە ماڵپەڕەكەدا لە تەواوی وانەكان بێ بەرامبەر سوودمەندبن.

https://www.hrf.one/