هەواڵی کوردستان ئێستا

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق: پێشبینی ده‌كه‌ین نرخی نه‌وت بۆ ئه‌مساڵ له‌نێوان 56 بۆ 63 دۆلاردا بمێنێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق: پێشبینی ده‌كه‌ین نرخی نه‌وت بۆ ئه‌مساڵ له‌نێوان 56 بۆ 63 دۆلاردا بمێنێت
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق: پێشبینی ده‌كه‌ین نرخی نه‌وت بۆ ئه‌مساڵ له‌نێوان 56 بۆ 63 دۆلاردا بمێنێت

2021-02-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تى نه‌وتی عێراق پێشبینی ده‌كات، نرخی نه‌وت بۆ ساڵی 2021 له‌نێوان 56 بۆ 63 دۆلاردا بمێنێته‌وه‌.

له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسى سپۆت نیكى رووسى، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاندوه‌: عێراق درێژه‌ به‌پابه‌ندبوونی خۆی به‌ڕێككه‌وتنی ئۆپیك ده‌دات وداوای به‌خشینی نه‌كردووه‌ له‌بڕیاره‌كه‌ی ئۆپێك.

راشیگه‌یاند: تێكڕای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌عێراقدا له‌نێوان سێ ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه‌یه‌ له‌م مانگه‌دا گه‌ر بێت وهه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ببێت به‌دابه‌زینی ئاستی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌.

جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌: به‌پێی ڕاپۆرت وپێشبنییه‌كانی ڕێكخراوی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، نرخی نه‌وت تا ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌نێوان 58 بۆ 63 دۆلاردا ده‌مێنێته‌وه‌ و ڕه‌نگه‌ له‌كۆتایی ساڵدا بگاته‌ 60 دۆلار وپێشبینی ئه‌وه‌ ناكه‌ن نرخه‌كه‌ی بگاته‌ 65 دۆلار.