هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمریكا سزای ئەو سەربازانە دەدات كە لە میانمار كودەتایان ئەنجامداوە

ئەمریكا سزای ئەو سەربازانە دەدات كە لە میانمار كودەتایان ئەنجامداوە
ئەمریكا سزای ئەو سەربازانە دەدات كە لە میانمار كودەتایان ئەنجامداوە

2021-02-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

- سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن: "ئەمڕۆ بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی ئەو کارەی کە سەرکردەکانی کودەتاکە کردیان نیشانیان بدەین چەند ھەنگاوێک دەنێین. مەرسوومێکی سەرۆکایەتیم واژۆکرد کە لە رێگەیەوە راستەوخۆ دەتوانێت سزا بکاتە سەر سەرکردەکانی کودەتا سەربازییەکە، ھاوکارەکانیان و ئەندامانی خێزانیان".

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئاشکرایکرد بڕیاری سزادانی ئەو سەربازانەیان داوە کە لە میانمار کودەتایان کرد بەسەر دەسەڵاتی مەدەنییدا.

بایدن لەو کۆنگرەی رۆژنامەوانییەی کە لە کۆشکی سپی ئەنجامیدا، بریارەکانی حکوومەتەکەی لە دژ کودەتاکەی میانمار راگەیاند.

سەرۆکی ئەمریکا، جارێکی دیکە سەرکۆنەی کودەتاکەی کرد و داوای لە سەرکردەکانی کودەتا کرد کە "کاربەدەستە مەدەنییەکان ئازاد بکەن" و رایگەیاند ئەو بابەتەیان کردووەتە رۆژەڤی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و لە ھەمان کاتدا لەگەڵ ھاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانیاندا دەربارەی کودەتاکە قسەیان کردووە.

بایدن گوتی، "دەبێت سوپا راستەخۆ ئەو ھێزەی بەدەستیوەیەتی بیداتەوە، ئەو سەرکردە سیاسییانەی کە لە رێگە دیموکراتییەکانەوە ھەڵبژێردراون و چالاکوانەکان ئازادبکرێن و رێز لە ئیرادەی خەڵکی بورما بگیرێت" و ئاشکرایکرد تاوەکو دیموکراسی دەگەڕێتەوە سزای ئابووریان خستووەتە سەر سەربازە کودەتاچییەکان".

بایدن گوتیشی"ئەمڕۆ بۆ ئەوەی ئەنجامەکانی ئەو کارەی کە سەرکردەکانی کودەتاکە کردیان نیشانیان بدەین چەند ھەنگاوێک دەنێین. مەرسوومێکی سەرۆکایەتیم واژۆکرد کە لە رێگەیەوە راستەوخۆ دەتوانێت سزا بکاتە سەر سەرکردەکانی کودەتا سەربازییەکە، ھاوکارەکانیان و ئەندامانی خێزانیان".

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئەوەشی راگەیاند کە جگە لە پێداویستییە سەرەکییەکانی خەڵکی میانمار وەکو ھاوکارییە تەندروستییەکان، پاڵپشتییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پالپشتییە کۆمەڵگەییە ھاوشێوەکانی، سزای ئابووریش بەسەر ئیدارەی میانمار دەسەپێنن.

- کودەتای سەربازیی لە میانمار

لەو راگەیاندراوەی کە لە دەزگای میدیایی سوپای میانمارەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە سەرلە بەیانی لە دوای ھەڵمەتی دەستگیرکردن، ئەنجامدانی کودەتا راگەیەنراوە.

ئەوەش راگەیاندراوە، دەسەڵات لە وڵاتەکە لە دەستی سەرۆکی ئەرکانی سوپای میانمار، مین ئاونگ ھلاینگ-ە و کودەتاکە بەھۆی ساختەکاریی لە ھەڵبژاردنەکانی ٨ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠، ئەنجامدراوە.

سوپا ئەوەشی راگەیاندووە، لە دوای کودەتاکەوە باری نائاسایی لە تەواوی وڵاتدا راگەیاندراوە و بۆ ماوی ساڵێک ئیدارەی سەربازیی میانمار بەڕێوەدەبات.

لەلای خۆیەوە، کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان، دەنگۆکانی ئەنجامدانی ساختەکاریی لە ھەڵبژاردنەکان کە بە سەرکەوتنی پارتەکەی ئاونگ سان سوو چی کۆتاییھات، رەتکردەوە.

سوپای میانمار لە ھەڵبژاردنەکاندا پاڵپشتی پارتی ئۆپۆزسیۆنی یەکێتی بۆ ھەماھەنگی و گەشەپێدانی کردبوو.