هەواڵی کوردستان ئێستا

روحانی: تا ئێستا هیچ نییەتپاکییەکمان لە ئیدارەی نوێی واشنتۆن نەبینیوه‌

روحانی: تا ئێستا هیچ نییەتپاکییەکمان لە ئیدارەی نوێی واشنتۆن نەبینیوه‌
روحانی: تا ئێستا هیچ نییەتپاکییەکمان لە ئیدارەی نوێی واشنتۆن نەبینیوه‌

2021-02-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەشداری کردنەوەی ژمارەیەک پڕۆژەی تەندروستیی لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران کرد و لە میانی گوتەیەکیدا رەخنەی لە ئەمریکا و بێهەڵوێستی بەرامبەر رێککەوتنی ئەتۆمی گرت.

حەسەن روحانی، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ-ی بە "کەسێکی بێڕەوشت و تیرۆریست" ناوبرد.

سەرکۆماری ئێران بانگەوازی ئەوەی ئاراستەی جۆ بایدن کرد کە بە رێگەی دۆناڵد ترەمپ-دا نەڕوات و گوتی: "هیچ کەسێک لە جیهاندا گومانی لەوە نییە کە بەهێزترین سزا و فشارەکان بەرامبەر ئێران شکستیان هێناوە. تا ئێستاش هیچ نییەتپاکی و هەڵوێستێکی ئەرێنیمان لە ئیدارەی نوێی واشنتۆن نەبینیوە. راستە گوتارەکانیان گۆڕانی بەسەردا هاتووە، بەڵام پێویستە گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانیشیاندا ببینین. تا ئێستاش دیار نییە چۆن دەیانەوێت تاوانەکانی پێشوویان قەرەبوو بکەنەوە".

حەسەن روحانی، ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە بەهۆی ئەو سزایانەی دۆناڵد ترەمپ دووبارە بەسەر ئێران-یدا سەپاند، هاووڵاتییان لە دۆخێکی سەختدان و گوتی: "ئەگەر ئیدارەی نوێی ئەمریکا لە گوتارەکانیدا راستگۆبێت ئەوا پێویستە بەبێ کات بەفیڕۆدان رێگاکەشی بگۆڕیت و هەتا دەتوانێت قەرەبووی هەڵەکانی پێشووی بکاتەوە".