هەواڵی کوردستان ئێستا

لێكۆڵینەوەكانی تەندروستی جیهانی لە شاری ووهانی چین كۆتایی هات

لێكۆڵینەوەكانی تەندروستی جیهانی لە شاری ووهانی چین كۆتایی هات
لێكۆڵینەوەكانی تەندروستی جیهانی لە شاری ووهانی چین كۆتایی هات

2021-02-11 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

تیمه‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كۆتاییان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان هێنا له‌ شاری وهانی وڵاتی چین , تیمه‌كه‌ هیچ به‌لگه‌یه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وت كه‌ چۆن ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یه‌كه‌م جار بڵاو بۆته‌وه‌ له‌و ولاته‌، له‌سه‌ر گریمانه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ پیشتر باسده‌كران هیچ به‌لگه‌یه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وت، تیمه‌كه‌ى رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ری دزه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ تاقیگه‌ی ڤایرۆس ناسی شاری ووهانی چین لاوازه‌ و ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌وه‌ بۆ مرۆڤ گوازرابێته‌وه‌.

ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكا و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی چینیان به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرد كه‌ زانیاریه‌كانیان له‌ جیهان شاردۆته‌وه‌ له‌باره‌ی كۆرۆنا.
ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كۆتایی سالی 2019 له‌ شاری ووهانی چین بلاوبوویه‌وه‌ و دواتر گه‌یشته‌ هه‌موو جیهان نزیكه‌ى110 كه‌س له‌ جیهان تووشی ڤایرسه‌كه‌ بوونه‌ و جگه‌ له‌ زیانی گیانی زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ ئابوری جیهان گه‌یاند و ته‌واوی ژیانی مرۆڤایه‌تی گۆڕی و تا ئێستاش له‌ وڵاتانی جیهان ژیانی ئاسایی ده‌ستی پێنه‌كردۆته‌وه‌ و سه‌ره‌ڕای ئامده‌بوونی چه‌ند جۆرێك له‌ ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا, به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه‌ هێشتا مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی.