هەواڵی کوردستان ئێستا

پەرلەمانتارێک: پێشبینی دەکرێت ناردنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق زیاتر دوابکەوێت

پەرلەمانتارێک: پێشبینی دەکرێت ناردنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق زیاتر دوابکەوێت
پەرلەمانتارێک: پێشبینی دەکرێت ناردنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق زیاتر دوابکەوێت

2019-12-10 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

بەهۆی خۆپیشاندانی هاووڵاتیان لە پارێزگاکانی عێراق و دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، تاوەکو ئێستا پڕۆژە یاسای و بودجەی 2020ی عێراق بۆ پەرلەمانی عێراق نەنێردراوە بۆ ئەوەی گفتۆگۆی لەبارەیەوە بکرێت و بڕگە و ماددەکانی بخرێتە دەنگدانەوە.

 

شیروان میرزا، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیور)ی ڕاگەیاند: "وابڕیاربوو پڕۆژە یاسای بودجەی 2020ی عێراق لەم هەفتەیەدا بگاتە پەڕلەمان و گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەنێردراوە ئەمەش لە کاتێدایە کە ئەم هەفتەیە دوا وادەبوو، پێشبینی دەکرێت پرسی بودجە لەگەڵ دەستپێکردنی حکوومەتی تازە عێراق بگاتە پەرلەمان".


بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە لەو پڕۆژە یاسایەدا بەشی کورد بەتەواوی دیارنەکراوە، تەنیا مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دیاریکراوە بەڵام بەھۆی ئەوەی نەگەیشتووەتە دەستیان، وردەکاری بەشی کورد لە پڕۆژە یاساکە بە وردی نازانن.