فۆرمى وانه‌بێژى به‌سه‌ر ده‌رچووانى به‌شی بیركاری كۆلێژى په‌روه‌رده‌دا دابه‌شده‌كرێت
2019-12-10 00:00:00 - سەرچاوە: باس‌نیوز
بەڕێوەبەرایەتی په‌روه‌رده‌ى ده‌ربه‌ندیخان، فۆرمى وانه‌بێژى به‌سه‌ر ده‌رچووانى به‌شی بیركاری كۆلێژى په‌روه‌رده‌دا دابه‌ش ده‌كات.
هاوار حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ده‌ربه‌ندیخان، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "به‌ڕێوه‌به‌رایەتى په‌روه‌رده‌ى ده‌ربه‌ندیخان، به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایی میلاكات له ناوه‌نده‌كانى خوێندنى سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه‌دا، فۆرمى وانه‌بێژى به‌سه‌ر ده‌رچووانى به‌شی بیركاری كۆلێژى په‌روه‌رده‌دا دابه‌ش ده‌كات".
گوتیشی: "سه‌رجه‌م ده‌رچووانى به‌شی بیركارى كۆلێژى په‌روه‌رده ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ركه‌سێك فۆرمى وانه‌بێژى پڕنه‌كردووه‌ته‌وه، سه‌ردانى به‌شی خۆیه‌تى په‌روه‌رده بكات به‌مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرم".