هەواڵی کوردستان ئێستا

پۆلیسێکی هاتوچۆ بە دەمانچە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

پۆلیسێکی هاتوچۆ بە دەمانچە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
پۆلیسێکی هاتوچۆ بە دەمانچە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

2021-02-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌ 

پۆلیسێکی هاتوچۆ لە قەزای سۆران به‌ده‌مانچه‌ گولله‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌نێت و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ لە نەخۆشخانە گیان لەدەستده‌دات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی موقەدەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران، روداوەکە شەوی رابردو رویداوە، پۆلیسەکە ناوی میرزا محەممەد بوە ، ماوەی 16 ساڵە پۆلیسی هاتوچۆیە.

ناوبراو راشیگەیاند: بە وتەی خانەوادەکەی بە دەمانچە تەقەی لەخۆی کردوە و برینداربوە، دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی هەولێر کراوە بەڵام گیانی لەدەستداوە.

وتەبێژی پۆلیسی سۆران باسی له‌وه‌ش كرد ، وتەی شایەتحاڵ و کەسوکارەکەی وەرگیراوە، تەرمەکەی بردراوەتە پزیشکی داد. لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوەدەکەن روداوەکە خۆکوژی بوە، بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر لە روداوەکە دەکەن.