هه‌رێمى كوردستان.. سبه‌ی له هه‌ڵمه‌تێكدا دوو ملیۆن و 500 هه‌زار به‌ڕوو ده‌چێندرێن
2019-12-10 00:00:00 - سەرچاوە: باس‌نیوز
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه، ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ژینگه‌پارێزانى هه‌رێم هه‌ڵمه‌تێك بۆ چاندنى دوو ملیۆن و 500 هه‌زار به‌ڕوو ئه‌نجامبدات.
هه‌ندرێن شێخ ڕاغب، گوته‌بێژى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌رێم، به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند: "سبه‌ی 11/12/2019 ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه به‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ژینگه‌پارێزانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵده‌ستێ به ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تێك بۆ چاندنى به‌ڕوو".
گوتیشی: "هه‌ڵمه‌ته‌كه كاتژمێر 10 ى سه‌رله‌به‌یانى له لۆفه‌كانى مه‌سیف به دیوى كۆڕێدا ئه‌نجامده‌درێت و تێیدا بڕى 2 ملیۆن و نیو به‌ڕوو ده‌چێندرێن".