بەوێنەوە… شەشەمین فیستیڤاڵی هەولێر بۆ شانۆ دەستی پێكرد


بەوێنەوە… شەشەمین فیستیڤاڵی هەولێر بۆ شانۆ دەستی پێكرد

2019/12/10 | 23:55 - سەرچاوە: باسنیوز

( ئه‌م رۆژه‌ | هەواڵی كوردستان)-

كاتژمێر ٦ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر شەشەمین فیستیڤاڵی هەولێر بۆ شانۆ ئەنجام درا.

بە سەرپەرشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ به‌ سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 و بەشداریی گرووپە شانۆییه‌كانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک، چەمچەماڵ، ئەڵمانیا، یابان، پۆڵەندا، دانیمارک، مەغریب، ئوردن و میسر لە هۆڵی میدیا دەستی بە كارەكانی كرد.

وەك یەكەم ڕۆژی فیستیڤاڵەكە جگە لە وتەی دەستپێكردن و بەخێرهێنان لەلایەن ستافی سەرپەرشتیی فیستیڤاڵەكەوە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بنەماڵەی هەریەك لە هونەرمەندان تەلعەت سامان و ئەنوەر شێخانی.

بە پێی بەرنامەی كاری فیستیڤاڵەكە، فیستیڤاڵی هەولێر بۆ شانۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تیایدا چەندین شانۆ نمایش دەكرێن و چەندین كۆری ڕەخنەیی بۆ نمایشە كوردی و بیانییەكان ئەنجام دەدرێن.



سەرچاوەى هەواڵ - باسنیوز


Sponsored Links