
2019/12/11 | 01:05 - سەرچاوە: باسنیوز
( ئهم رۆژه | هەواڵی كوردستان)-
بەرٍێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند بەھۆی بارانبارینی زۆرەوە مەترسی لەسەر ڕێگەی ھەیبەتسوڵتان دروست بووە.
زاھیر محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "بەھۆی ئەم شەپۆلە بارانەی ڕووی لە ناوچەکە جیاجیاکان کردووە ڕێگای ھەیبەت سوڵتان کە سنووری کۆیە بە دەڤەری ڕاپەڕین دەبەستێتەوە مەترسی ھەرەسھێنانی بەردی ھەیە".
گوتیشی: "داوا لە شوفێران دەکەین کە لە پێناو پاراستنی گیانی خۆیان و سەرنشینان و ئۆتۆمبێلەکانییان، بە وریایی بەو ڕێگایە ھاتوچۆ بکەن و ئەگەر زۆر پێویست نەبێت بەتایبەت لەکاتی شەو، بەو ڕێگایە تێنەپەڕن".