هەواڵی کوردستان ئێستا

لە هەولێر دەست بەسەر بڕێک دەرمانى ساختەدا گیرا

لە هەولێر دەست بەسەر بڕێک دەرمانى ساختەدا گیرا
لە هەولێر دەست بەسەر بڕێک دەرمانى ساختەدا گیرا

2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر رایگەیاند دواى چاودێرییەکى ورد و کۆکردنەوەى زانیارى تواندرا دەست بەسەر بڕێک دەرمانى ساختەدا بگیرێت کە بەبێ رەچاوکردنى رێنماییەکان و رێپێدانى پزیشکى هاوردەکراون.

 

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامى قەزاى ناوەندى هەولێر و سەرۆکى لێژنەى پشکنین و چاودێرى بازاڕ بە(باسنیوز) ى راگەیاند: "ڕۆژی سێشەممە 10/12/2019 بەهاوکارى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى هەولێر و بەشى پۆلیسى شارەوانى و کۆنترۆلى جۆریى دەرمان هەڵمەتێکى پشکنینمان ئەنجامدا، ئەمەش دواى چاودێریى کردن و کۆکردنەوەى زانیاریى لەسەر شوێنێک،دواى ئەنجامانى پشکنینەکان ئەندامانى لێژنە کە پسپۆڕن لە بوارەکە توانیان سەرپێچییەکان تۆماربکەن و تێبینییەکانیان تۆمار بکەن".

 

راشیگەیاند: " لەهەڵمەتەکەدا توانیمان دەست بگرین بەسەر بڕێکى زۆرى دەرمان کە لەخانوێکدابوو لەسەر رێگەى هەولێر سەلاحەدین، ئەو دەرمانانە بەناوى چارەسەریى شێرپەنجە بەکارهێندراوە بەڵام هیچ جۆرە رێگەپێدانێکى تەندروستى نییە و بەبێ رێپێدانى پزیشکى هاوردە کراون".

 

ئاماژەى بەئەوەش کرد" لەهەڵمەتەکە بەردەوام دەبن لەپێناو پاراستنى تەندروستى هاووڵاتیان، پەڕاوى لێکۆڵینەوەش بۆ کەیسەکە کراوەتەوە بەپێى یاساى دەرمانسازیى کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکەى دەکرێت".