هەواڵی کوردستان ئێستا

جارێکی دیکە شاندی ھەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا

جارێکی دیکە شاندی ھەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
جارێکی دیکە شاندی ھەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا

2021-02-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە سەردانی ئەمجارەی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا تا پەسەندکردنی بوودجە، لەوێ دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئومێد سەباح بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند كه‌، ھەولێر دەیەوێت لەچوارچێوەی دەستووریی ھەمیشەیی عێراق، لەگەڵ بەغدا بگاتە رێککەوتن.

ئومێد سەباح راشیگه‌یاند كه‌، ئەمڕۆ لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکوومەت و، سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، قوباد تاڵەبانی، کۆ دەبنەوە و ئامادەکاری بۆ سەردانیکردنی بەغدا دەکەن.

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشکرد، کە سەرۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی رەزامەندیی لەسەر چوونەوەی شاندی دانوستاندنکاری حکوومەت بۆ بەغدا داوە و له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو ده‌چنه‌وه‌ به‌غدا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئومێد سه‌باح ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌، ئەمجارە شاندەکەی ھەرێمی کوردستان تا پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١، لە بەغدا دەمێنێتەوە.

ئومێد سه‌باح ره‌تیشیكرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی عێراق پێشنیازێكی كردبێت كه‌ داوای ٤٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی كردبێت.