هەواڵی کوردستان ئێستا

سۆماڵ.. ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ نزیك ته‌لاری په‌رله‌مان روویدا

سۆماڵ.. ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ نزیك ته‌لاری په‌رله‌مان روویدا
سۆماڵ.. ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ نزیك ته‌لاری په‌رله‌مان روویدا

2021-02-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ خاڵی پشكنینی ئه‌منی به‌رده‌م ته‌لاری په‌رله‌مانی سۆماڵ رووی دا.​​​​​​​

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانه‌وه‌ به‌ ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گه‌یشتوون، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ خاڵی پشكنینی ئه‌منی به‌رده‌م ته‌لاری په‌رله‌مانی سۆماڵ ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌.

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ هێزی ئه‌منیی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراون.

تاكوو ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لشه‌باب زوو زوو هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ناوچه‌ مه‌ده‌نینشینه‌كان له‌و وڵاته‌.