بەرھەم ساڵح: عێراق لەبەردەم دوو رێگادایە
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح رایگەیاند کە عێراق پێویستی بە چاکسازییەکی گشتگیر و بنیتانانەوە ھەیە.
بەرھەم ساڵح بە بۆنەی رۆژی شەھیدانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەلێت: "پڕۆسەی سیاسی لە عێراق پێویستی بە پێداچوونەوە ھەیە، بۆ ئەوەی رێککەوتنێکی نوێی سیاسی بێتە ئاوارەوە تا ھەڵەکان راست بکاتەوە و خواستی گەلیس بەدی بھێنێت".
گوتیشی: "عێراق لەبەردەم دوو رێگادایە یان ئەوەتا بە ململانێیەکانی مەزھەبی و نەتەوەیی ھەنگاو بۆ دواوە بنێت، یان ئەوەتا دەبێت ھەنگاو بنێت بەرەو بنیاتنانی دەوڵەت و پاراستنی سەروەریی و سەپاندنی یاسا بەسەر ھەموواندا".
سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ئەحمەد ساڵح جەختی لەسەر ئەوەیش کردووەتەوە کە نابێت رێگە بدرێت، عێراق بکرێت بە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی حیساباتەکانی ھەرێمیی و گوتی: "ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەکە، بەرقەرا نابێت ئەگەر عێراق ئاسایش و سەقامگیر نەبێت، جگە لەوەیش دەبێت عێراق زیاتر رۆڵیی گرنگی خۆی لەسەر ئاستی ھەرێمیی و نێودەوڵەتیی بگیرێت".
بەرھەم ئەحمەد ساڵح بەشێکی پەیامەکەی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەرخانکردووە و گوتوویەتی:
"ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکرێت کە خۆپیشاندەران داوایان کردووە".