سه‌یدسادق.. ئەمڕۆ پێشبڕكێیه‌كى پایسکلسوارى بۆ كوڕان ئه‌نجامده‌درێت
بڕیاره ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى سه‌یدسادق، پێشبڕكێیه‌كى پاسكیلسوارى بۆ كوڕانی پاسكیلسوارى سنوورى قه‌زاى سه‌یدسادق و ده‌ورووبه‌رى ئه‌نجامبدات.
ته‌ها حه‌مه‌جان، به‌رپرسی ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى سه‌یدسادق، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى سه‌یدسادق، له‌چوارچێوه‌ى كاروچالاكییه‌كانى خۆیدا، كاتژمێر 9.30 خوله‌كى ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 11/12/2019 پێشبڕكێیه‌كى پاسكیلسوارى بۆ كوڕانی پاسكیلسوارى سنوورى قه‌زاى سه‌یدسادق و ده‌ورووبه‌رى ئه‌نجامده‌دات".
گوتیشی: "سه‌ره‌تا بڕیاربوو پێشبڕكێكه بۆ كوڕان و كچان بێت، به‌ڵام ڕێژه‌ى به‌شداریی كچان زۆر كه‌مبوو بۆیه ته‌نیا تایبه‌تمان كرد به كوڕانه‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "مه‌وداى پێشبڕكێكه بۆ كوڕان 5 كیلۆمه‌تره و تائێستا نزیكه‌ى 50 پاسكیلسوار ناوى خۆیان تۆماركردووه بۆ به‌شداریكردن و خه‌ڵاتى تایبه‌تیش بۆ براوه‌ى یه‌كه‌م تا ده‌یه‌مى پێشبڕكێكه ئاماده‌كراوه".