هەواڵی کوردستان ئێستا

مستەفا کازمی: حکومەتەکەم ھەنگاوی باشی بڕیوە لە بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی

مستەفا کازمی: حکومەتەکەم ھەنگاوی باشی بڕیوە لە بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی
مستەفا کازمی: حکومەتەکەم ھەنگاوی باشی بڕیوە لە بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی

2021-02-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە ھەر لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکوەزیران، کارم لەپێناو دووبارە بنیاتنانەوەی دەوڵەت کردووە نەوەک بە ئامانجکردنی ھێزە سیاسییەکان.

مستەفا کازمی بە بۆنەی رۆژی شەھیدانی عێراق گوتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا جەختیکردەوە کە بە خوێنی پاکی شەھیدان، ئایندەی دەوڵەت بنیات دەنێن و گوتی:"ھەر لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونم لە پۆستی سەرۆکوەزیران، کارم لەپێناو دووبارە بنیاتنانەوەی دەوڵەت کردووە نەوەک بە ئامانجکردنی ھێزە سیاسییەکان".

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی گوتیشی: "من ھیچ پەیوندارنییم بە موزادەی ھەڵبژاردن".

مستەفا کازمی باسی لەوەشکرد کە ژمارەیەک لایەن ھەوڵ دەدەن ئاستەنگ لە بەردەم حکوومەتەکەی دروست بکەن و گوتی: "حکوومەتەکەم ھەنگاوی باشی بریوە لە بەرنگاربوونەوەی گەندەڵیی، وێرای ئەوەی زۆر کەس گومانیان لە ئەنجوومەنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی ھەبوو، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لە ھەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی".

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی روونشیکردەوە کە ھەمووان لە رێگای ھەڵبژاردنی داھاتوودا، لە بەردەم ھەلێکی مێژوودان بۆ بەدەستھێنانەوەی متمانەی گەل و گوتی: "زۆر بە شەفافی مامەڵەمان لەگەل دۆسیەی ھەڵبژاردندا کردووە".

لە کۆتاییدا قسەکانییدا، مستەفا کازمی جەختیکردەوە کە پەڕەی سپی بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی بە ئامانجی رزگارکردنی عێراق لە قەیرانی ئابووریی، جێبەجێ دەکات.