هەواڵی کوردستان ئێستا

کامیان ئازادی تاکە؟

کامیان ئازادی تاکە؟
کامیان ئازادی تاکە؟

2021-02-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

سۆران قادر

ماوەی چەند ڕۆژێکە، عەلمانی وئیسلامی، باڵاپۆش وڕێک پۆش، بوونەتە دووبەرەی دژ بەیەک، هەر بەرەیەک ڕەوایەتی بەکاری خۆی دەدات.
ئەوا چەند ڕۆژە هەموومان سەرقاڵین بە وێنەی هەزاران کچی باڵاپۆش، کە بڕیاریانداوە فەرمانی خودای خۆیان بە جێ بگەیەنن وبوونەتە باڵاپۆش، کە ئەوەش لە سنوری خۆیاندایەو سنوری کەسیان نەبەزاندووە، سوکایەتی وتەشهیریان بە کەس نەکردووە.
پێویستە لە نێوان ئەو دوو بەرەیەدا ئازادی تاک بدۆزینەوە،
لە فیستیڤاڵی ڕەنگەکان سەدان کچ وکوڕ تێکەڵ بوون، سەرتاپای جەستەی یەکدیان ڕەنگ کرد، ڕاستەوخۆش تیڤیەکان دیمەنەکانیان دەگواستەوە، چەندان دایک وباوک شەرمەزاربوون بەدەم بینینی کچ وکوڕەکانیانەوە، هەندێکیش شانازیان دەکرد. کێمان نەمانبیست، کە چەندان کچ دەستدرێژیان کرایە سەر؟
لە فیستیڤاڵی شەڕە ئاویش دەیان کچ جلیان لە بەر دڕێنرا تا ڕادەی دەرکەوتنی جلی ژێرەوە، دەرکەوتنی جلی ژێرەوە لای هەندێک کەس نەنگی نیە، بەڵام کە بە زۆر لە بەریان داماڵاند هاواری شەرمەزاری دەگاتە ئاسمان، ئەو ڕۆژە زۆر کچ هاواری دەکرد، تا جلی ژێرەوەی دەرنەخەن.
لە فیستیڤاڵی تاجی زێڕینیش سەدان کچ بەیەکەوە، بێ بەرکەوتن، بڕیاری باڵاپۆشیاندا، هیچ یەکێکیش لەوان نە شەرمەزار نە پەشیمانی دەرنەبڕیوە، نە دەستیان بۆ کەس بردو نە کەسیش دەستی بۆ بردن، سنوری کەسیشیان نەبەزاند، تەنها قژی خۆیان بەندکرد، کە ئەویش موڵکی خۆیەتی وبەس.
دەپرسم کامیان ئازادی تاکە؟
ئەوەی خۆی نمایش دەکات؟ ئەوەی شانازی بە گەورەیی وجوانی ئەندامەکانی لەشیەوە دەکات؟ ئەوەی لە ساڵێکدا بێ هیچ سەرچاوەیەکی دارایی دەبێتە خاوەن ڤێلاو ئۆتۆمبێلی گران بەهاو کۆمپانیاو بڕاندی تایبەت بەخۆی؟ یان ئەوەی تەنها زۆڵفی خاوی بەندی ژێر لەچک دەکات؟.