ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە سەركونسوڵی ئێران له سلێمانى كرد
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە 14-2-2021، مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە شاری سلێمانی بەئامادەبونی شاندێك پێشوازی لە سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی (مهدی شوشتەری) و شاندی هاوڕێی کرد.
سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە (27)هەمین ساڵیادی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی كۆماری ئیسلامی ئێرانی گەیاندە یەكگرتووی ئیسلامی و وە هیوای سەركەوتنی زۆرتری بۆ یەكگرتوو خواست.
هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی و پێشهاتە نوێكان لەناوچەكە كرا، هەردولا هاوڕابوون كە پێویستە هەرێمی كوردستان و بەغدا گفتوگۆكانیان جدی تر بكەن و بگەن بەڕێككەوتن لەسەر بودجەو موچەی فەرمانبەران، چونكە لەو نێوەندەدا هەر هاوڵاتیان دەبنەقوربانی و ژیان و بژێوی هاوڵاتیانی هەرێم ئەوە دەخوازێ پەلە بكرێت لەڕێككەوتن و لێك تێگەیشتن.
لەلای خۆیەوە مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وێرای سوپاسی وەفدی میوان پیرۆزبایی ساڵیادی كۆماری ئیسلامی ئێرانی پێشكەش كرد بە سەركونسوڵی ئێران و هیوای سەركەوتنی ئاشتی و ئارامی ناوچەكەی خواست.