هەواڵی کوردستان ئێستا

موقتەدا سەدر داوایەک ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکات

موقتەدا سەدر داوایەک ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکات
موقتەدا سەدر داوایەک ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکات

2021-02-14 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر ھانی حکوومەتی عێراقی دا لەوەی پەلە بکات لە دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ئەوەی عێراق لە قەیرانی پەتاکە دەربازی بێت.

موقتەدا سەدر لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "پێویستە حکوومەتی عێراق، ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بە گەلی عێراق بە گشتیی جێبەجێ بکات، بە تایبەتیش ئەوەی پەیوەستە بە دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا کە لەئێستادا لەسەرتاسەری جیھان لەنێویاندا عێراق، بڵاوبووەتەوە".

راشیگەیاندووە: "ھانی حکوومەت دەدەم لەوەی پەلە بکات لە دابینکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا، بۆ ئەوەی عێراق لە قەیرانی پەتاکە دەربازی بێت، سەرەتایش پێویستە کوتان لە ناوچە ھەژارنشینەکان دەستپێبکات، چونکە دانیشتوانی ئەو ناوچانە زیاتر مەترسی تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسەکە لێدەکرێت".

سەدر ھەروەھا نووسیوویەتی: "ئومێد دەکەم، ئەم پرۆژەیە بە دوور بێت لە دەستی گەندەڵکاران، ئەگەرنا ئەوە ھەڵمەتی کوتانی ھاووڵاتییان، سەرکەوتوو نابێت".