لەبەردەڕەش بوکێکی تەمەن 20 ساڵان خۆی خنکاند
2021-02-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ دوشەممە 15/2/2021، بوکێکی ھەشت ساڵان لەگوندی قادسیەی سەر بەناحیەی دارەتوو لەبەردەرەش خۆی ھەڵواسی و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی بەردەرەش بۆ دیجیتاڵ میدیاى سپێده ھەواڵەکەی پشتڕاستکردەوەو رایگەیاند: روداوەکە خۆکوژی بوەو کچەکە لە ژورێکی ماڵەوەیان بەپەتێکەوە خۆی ھەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە.
ھاوڵاتیەکی گوندەکە کە نەیویست ناوی بھێنرێت بە پەیامنێری سپێدەی وت: کچەکە ماوەیەکە لەئامۆزایەکی مارەکراوەو بڕیار وابوو ئەم پێنجشەممەیە بیگوازنەوە بەڵام کچەکە لەوپرۆسەیە ناڕازی بوە، بۆیە ئەمرۆ بەپەتێک خۆی ھەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە.