هەواڵی کوردستان ئێستا

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، په‌یامێك ئاراسته‌ى هاوڵاتیان ده‌كات

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، په‌یامێك ئاراسته‌ى هاوڵاتیان ده‌كات
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، په‌یامێك ئاراسته‌ى هاوڵاتیان ده‌كات

2021-02-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

له‌باره‌ى جۆره‌ نوێیه‌كه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، وتەبێژی تەندروستی هه‌رێمى كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ى هاوڵاتیان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: تەنها رێگا لەپێشمان بۆ كەمكردنەوەی ترسناكی زنجیرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پابەندبوونە بە رێكارەكانی خۆپارێزی.

د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی تەندروستی هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاندووه‌، دوای تۆماركردنی زنجیرەی گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەین زیاتر پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن بە تایبەتی بەكارهێنانی ماسك و پاراستنی دووری نێوانمان ودەست شوشتنی بەردەوام لەبەرئەوەی تەنها رێگا لەپێشمان بۆ كەمكردنەوەی ترسناكی زنجیرە گۆڕاوەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پابەندبوونە بە رێكارەكانی خۆپارێزی.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، هاووڵاتیانیش دڵنیا دەكەینەوە لەكاتی بوونی حاڵەتی گوماناوی هەرێمی كوردستان توانای دەستنیشانكردنی ئەم ڤایرۆسە گۆڕاوەی كۆرۆنای هەیە لەرووی ئامێرو شێوازی دەستنیشانكردن