هەواڵی کوردستان ئێستا

ھەرێمی کوردستان.. ٧٢ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

ھەرێمی کوردستان.. ٧٢ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
ھەرێمی کوردستان.. ٧٢ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

2021-02-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، بەمەش ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٠٧ ھەزار و ٤٨ حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی شه‌ش ھەزار و ٢٤١ پشکنین، ٧٢ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا ئامارەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیە بووە:

لە ھەولێر ٣٠ حاڵەت، سلێمانی ١٢ حاڵەت، دھۆک ٢٥ حاڵەت و ئیدارەی گەرمیان پێنج حاڵەت.

ئاماژەی بەوەشداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠٥ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا ١٠٧ ھەزار و ٤٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و سێ ھەزار و ٤٩٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.