هەواڵی کوردستان ئێستا

سزای زیندانیکردنی چوار ساڵ بۆ پارێزگاری پێشووتری دیالە ده‌ركرا

سزای زیندانیکردنی چوار ساڵ بۆ پارێزگاری پێشووتری دیالە ده‌ركرا
سزای زیندانیکردنی چوار ساڵ بۆ پارێزگاری پێشووتری دیالە ده‌ركرا

2021-02-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

پارێزگاری پێشووتری دیالە، عەبد ناسر مەھداوی بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی، بە چوار ساڵ زیندانیکردن سزادرا.

عەبد ناسر مەھداوی لە ساڵی ٢٠١٢ لە سەردەمی کابینەکەی سەرۆکوەزیرانی پێشووتر، نوری مالیکی پارێزگاری دیالە بوو.

دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی، سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بۆ پارێزگاری پێشووتری دیالە، عەبد ناسر مەھداوی دەرکردووە و ھاتووە:

"ھەروەھا دادگا فەرمانی دەستگیرکردن، قەدەغەکردنی گەشتکردن و دەستبەرداگرتنی سامانە گوازرا و نەگوزارەکانی تۆمەتبارەکە، دەرکردووە".

بەپێی راگەیەنراوەکە عەبد ناسر مەھداوی بە بەھای یەک ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دینار (یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار دۆلار) زیانی بە سامانی گشتی پارێزگای دیالە گەیاندووە.

سەرجەم ئەو سزایانەی کە لە دادگاکانی عێراق دەردەکرێن، بەرایین و دەتواندرێت لە میانی ٣٠ رۆژدا لە بەرواری دەرکردنیاندا لە بەردەم دادگای تێھەڵچوونەوەی فیدراڵی، تانەیان لێ بدرێت.