هەواڵی کوردستان ئێستا

تەقینەوەیەک گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەکاتە ئامانج

تەقینەوەیەک گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەکاتە ئامانج
تەقینەوەیەک گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەکاتە ئامانج

2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

تەقینەوەیەک گەورەترین بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکای لە ئەفغانستان، کردە ئامانج.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11-12-2019، خۆکوژێک لە نزیک بنکەی سەربازیی باگرام خۆی تەقاندووەتەوە.

میدیا ئەفغانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە، تەنیا زیانی بە بنکەیەکی تەندروستیی نزیک بنکە سەربازییەکە گەیاندووە، کە لەژێر دروستکردندا بووە.

بنکەی سەربازیی باگرام، کەتووەتە دووریی 50 کیلۆمەتر لە باکووری کابوڵی پایتەخت و گەورەترین بنکەی سەربازیی ئەمریکایە لەو وڵاتە.