هەواڵی کوردستان ئێستا

مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین: له‌ هه‌مووكات زیاتر كۆمه‌ڵگه‌ پێویستی به‌ نه‌هجی یه‌كگرتوو هه‌یه‌

مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین: له‌ هه‌مووكات زیاتر كۆمه‌ڵگه‌ پێویستی به‌ نه‌هجی یه‌كگرتوو هه‌یه‌
مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین: له‌ هه‌مووكات زیاتر كۆمه‌ڵگه‌ پێویستی به‌ نه‌هجی یه‌كگرتوو هه‌یه‌

2021-02-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مامۆستا صلاح الدین محمد به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و وه‌فدێكی هاوڕێی، شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرونی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و باره‌گای نوێی لقی پیره‌مه‌گرونی یه‌كگرتووی كرده‌وه‌ و پیرۆزبایی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باره‌گاكه‌ی كرد و، ده‌ستخۆشی له‌هه‌موو ئه‌وانه‌كرد كه‌ هاوكاربون بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و باره‌گا قه‌شه‌نگه‌، وه‌ به‌ڕێزیان جارێكیتر ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ دڵۆپێك خوێنی تاكی كوردی لای یه‌كگرتوو گه‌وره‌تره‌ له‌ هه‌موو باره‌گاكان.

مامۆستا مامۆستا صلاح الدین محمد به‌هائه‌ددین له‌ وته‌یه‌كدا كه‌ بۆ رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتوو پێشكه‌شیكرد، ته‌ئكیدی كرده‌وه‌: یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت نمونه‌ی كه‌سی چاكه‌كار و خزمه‌تگوزار و هه‌وێنی ئاشتی و ئارامی و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان بن و پیرۆزبایی 27 هه‌مین ساڵیادی یه‌كگرتووی له‌ئاماده‌بوان كرد و ڕۆڵی ئاشتیخوازی یه‌كگرتووی پیرۆزكرد له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا.

هه‌روه‌ها ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌مڕۆ له‌ هه‌مووكات زیاتر كۆمه‌ڵگه‌ پێویستی به‌ نه‌هجی یه‌كگرتوو هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی تاكی كوردی و خێزانی كوردی و ئاراِسته‌كردنیان بۆ ده‌ستگرتن به‌ به‌ها باڵاكان وه‌ جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كگرتوو به‌ هه‌رچی له‌ده‌ستی بێت خزمه‌تی گه‌لی خۆی ده‌كات له‌ كاتێكدا خزمه‌تی هاوڵاتیان ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاته‌.