هەواڵی کوردستان ئێستا

چالاکییەکانی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ بەردەوامن

چالاکییەکانی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ بەردەوامن
چالاکییەکانی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ بەردەوامن

2019-12-11 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/12/11، لە دووەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی شەشەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ، سێ شانۆگەری لە سێ كاتی جیاوازدا نمایش دەكرێن.

كاتژمێر10ی بەیانی لە هۆڵی چالاكیی قوتابخانەكان، دیداری هزری بەناوی (دراما تۆرگی لە شانۆدا) بۆ دكتۆر ژیلوان تاهیر و دكتۆر دڵشاد مستەفا، بە ئامادەبوونی میوانانی فێستیڤاڵ بەڕێوە دەچێت.

كاتژمێر4ی ئێوارە شانۆگەرییەكی هونەرمەندانی ئوردن بەناوی (هەشتەم ڕۆژی هەفتە) لە دەرهێنانی محەمەد جەڕاج، لە هۆڵی میدیا نمایش دەكرێت.   

كاتژمێر 6 ئێوارە شانۆگەریی (شەرەف) لە دەرهێنانی محەمەد جەمیل، لە هۆڵی فەرهادی لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر نمایش دەكرێت.

كاتژمێر 8 ئێوارە شانۆگەرییەكی هونەرمەندانی مەغریب بە ناوی (فەیس بە فەیس) لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆی هەولێر نمایش دەكرێت.

ئەو فێستیڤاڵە بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ڕۆژانە جگە لە نمایشكردنی شانۆگەرییەكان چەندین چالاكی جۆراوجۆر ساز دەكرێت و تێیدا سەرجەم 12 شانۆگەری نمیاش دەکرێن.

كوردستان 24، سپۆنسەری میدیایی فێستیڤاڵەكەیە و لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەكەدا ئامادە دەبێت و چالاكییەكانی فێستیڤاڵەكە ڕاستەوخۆ بۆ بینەران دەگوازێتەوە.

ئەو وڵاتانەی كە بەشداریی فێستیڤاڵەكەیان کردووە بریتین لە (هەرێمی كوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك، چەمچەماڵ)، ئەڵمانیا، یابان، پۆڵەندا، دانیمارك، مەغریب، ئوردن و میسر).