هەواڵی کوردستان ئێستا

نرخی نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهاندا به‌رزبۆوه‌

نرخی نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهاندا به‌رزبۆوه‌
نرخی نه‌وت له‌بازاره‌كانی جیهاندا به‌رزبۆوه‌

2021-02-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنێت به‌ 63.52 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، نرخی نه‌وتی برێنێت 0.22%ـی به‌هاكه‌ی به‌رزبوه‌وه‌، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنێت به‌ 63.52 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌، هه‌روه‌ها به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 1.23%ـی به‌هاكه‌ی به‌رزبوه‌وه‌ به‌ 59.92 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به‌ 59.92 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، گرژییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كه‌مبونه‌وه‌ی نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌مریكا وه‌ك سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی زیادبونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت ناوده‌برێن.