هەواڵی کوردستان ئێستا

زانا مەلا خالید: ئازادکردنی بەمەرج ئەوانە ناگرێتەوە کە بە ماددەی تیرۆر سزا دراون

زانا مەلا خالید: ئازادکردنی بەمەرج ئەوانە ناگرێتەوە کە بە ماددەی تیرۆر سزا دراون
زانا مەلا خالید: ئازادکردنی بەمەرج ئەوانە ناگرێتەوە کە بە ماددەی تیرۆر سزا دراون

2020-02-09 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info -ژمارەیەک سزادراو لەنێو چاکسازییەکانی ھەرێمی کوردستان داوای ئازادکردنی بەمەرج دەکەن و ئەندامێکی لیژنەی کۆمەڵایەتیش دەڵێ، بەپێی یاسا ئازادکردنی بەمەرج ئەوانە ناگرێتەوە کە بە ماددەکانی تیرۆر و ماددەی ھۆشبەر سزا دراون.


زانا مەلا خالید، ئەندامێ لیژنەی کۆمەڵایەتیی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنەی کۆمەڵایەتیی پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون بۆ مەرجەکانی ئازادکردنی حوکمدراوانی نێو چاکسازییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات، چونکە بەپێی یاسا بەشێک لە سزادراوان بەمەرج ئازاد دەکرێن، بەڵام سزادراوانی ھەندێ ماددە ناگرێتەوە."

ئەندامەکەی لیژنەی کۆمەڵایەتی دەڵێت: "ئەمڕۆ ژمارەیەک لە کەسوکاری سزادراوان ھاتبوونە بەردەم پەرلەمانی کوردستان و پێشتریش ئێمە سەردانی چاکسازییەکانمان کردووە و لە ڕەوشی سزادراونمان کۆڵیوەتەوە، بەڵام بەشێک لەوانەی داوای ئازادکردنی بەمەرج دەکەن، یاسا نایانگرێتەوە، چونکە ئەوانەی بە ماددەکانی تیرۆر و ماددەی ھۆشبەر سزا دراون، ناتوانن بە مەرج ئازاد بکرێن."

زانا مەلا خالید گوتیشی: "لیژنەی کۆمەڵایەتی ھەر ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئاگادار کردووەتەوە و بەدواداچوونی وردی بۆ دەکەین، ھەرچی لە دەسەڵاتی ئێمەدا بێت، وەک پەرلەمان لە چوارچێوەی یاسادا کار بۆ ئازادکردنی مەرجدار دەکەین."

قائید میرۆ