وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشی ترسنۆكانه‌ی تاریكپه‌رستان بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌و بۆ سه‌ر هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشی ترسنۆكانه‌ی تاریكپه‌رستان بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه هه‌رگیز ده‌ستی چه‌په‌ڵی ناحه‌زان و تیرۆریستان ناتوانن ئاسایش، ئارامی و ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن و به‌سه‌ختی رووبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هاوڵاتیان و خه‌ڵكی ئازیزی كوردستان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌میشه ساز و ئاماده‌یه بۆ به‌رگری و پاراستنی سه‌لامه‌تی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر، پێویستیمان بهیهككڕیزی، یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگیی هه‌یه. به ئیراده‌ی به‌رزی پۆڵاینی پێشمه‌رگایه‌تیمان تیرۆریستان تێكده‌شكێنین و، رێگه ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژیانی هاوڵاتیانمان بخرێته مه‌ترسییه‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه: هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێرشكردنه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و خەڵکی کوردستان، ئێمه له‌گه‌ڵ دۆستانمان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، رێگایه‌كی دوور و ساڵانێكی درێژه، پێكه‌وه له‌به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری تیرۆر و تێكشكاندنی تیرۆریستانین له‌پێناو سه‌قامگیری ئاسایشی هه‌رێم و ناوچه‌كه.
وێڕای سەرەخۆشیمان لەقوربانیەکەی ئەو کارەساتە، سه‌لامه‌تی و شیفای خێرا بۆ برینداران و ئارامی و ئاسایش بۆ هه‌رێمی كوردستان دەخوازین.