وەزارەتی دارایی دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ١١ دەكات
2020-02-09 00:00:00 - سەرچاوە: په‌یامنێر
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مووچه‌ى مانگى 11ى 2019ى چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كات. به‌پێى خشته‌یه‌كى دابه‌شكردنى مووچه، كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست پەیامنێر كەوتووە، ڕۆژى سێشه‌ممه 11/2/2020، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت. ڕۆژى چوارشه‌ممه 12/2/2020 ، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى دابه‌ش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ڕۆژى پێنجشه‌ممه 13/2/2020، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌كرێت.
The post وەزارەتی دارایی دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ١١ دەكات appeared first on په‌یامنێر.