هەواڵی کوردستان ئێستا

شه‌پۆلى به‌فر و باران هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

شه‌پۆلى به‌فر و باران هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
شه‌پۆلى به‌فر و باران هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

2021-02-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

کەشناسى هەرێم رایگەیاند: سبەى چوارشه‌ممه‌ 17/2/2021، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى باران هەندێ کات هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش رێژەى بارانەکە زیاد دەبیت و بە شێوەى لێزمە باران دەبێت، لەسەر لوتکەى شاخە بەرزەکان و سنورییەکان بەفر دەبارێت.

ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢١ پلە و نزمترین ١٦ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٢٣ بە ١٠ پلە دەبێت و دھۆک ٢٠ بە ١٣ پلە دەبێت و کەرکوک ٢٢ بە ١٤ پلە دەبێت.

سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ١٩ پلە و نزمترین ١٤ پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٦ بە هەشت پلە، دھۆک ١٦ بە ١٠ پلە دەبێت، لە کەرکوکیش ١٨ بە ١١ پلە دەبێت.