فراكسیۆنى یه‌كگرتوو: بڕیارى سزادانى گیراوانى بادینان هه‌ڵه‌یه‌كى مێژووییه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌رۆڵى به‌رپرسانه‌ى خۆى هه‌ستێت لهراستكردنهوهى ئه‌م هه‌ڵه مێژووییه كهناواخنێكى سیاسى هه‌یه.
فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر و هه‌روه‌ها بریارى دادگا بۆ زیندانیكردنى چالاكوانانى بادینان بۆ 6 ساڵ به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكردهوهو رایگه‌یاندوه: یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى پێویسته بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ده‌وڵه‌ت به‌شێنه‌یى دابینكردنى كه‌شوهه‌واى ئارامى و ئازادییه دوور له توندوتیژى وتۆقاندن.
ئێمه وه‌ك فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌ردوو رووداوى موشه‌ك بارانكردنى هه‌ولێر وبریارى 6 ساڵ زیندانیكردن بۆ پێنج چالاكوانى ده‌ڤه‌رى بادینان ئیدانه ده‌كه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دژن به پره‌نسیپى ئازادى خواكردى مرۆڤه‌كان وئارامى هه‌رێمه‌كه‌مان.
هه‌روه‌ها فراكسیۆنى یه‌كگرتوو خوازیاریشه دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌رۆڵى به‌رپرسانه‌ى خۆى هه‌ستێت لهراستكردنهوهى ئه‌م هه‌ڵه مێژووییه كهناواخنێكى سیاسى هه‌یه.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێریش ئاماژه‌ى بهوهكردوه: داواكارین له‌هێزه سیاسییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم رێز له‌سه‌روه‌رى هه‌رێمى كوردستان بگرن وململانێى سیاسى له‌سه‌ر زه‌وى ئه‌م هه‌رێمه یه‌كلایى نه‌كه‌نه‌وه.