هەواڵی کوردستان ئێستا

مەزارگەو قوتابخانە و زانكۆكان داخران

مەزارگەو قوتابخانە و زانكۆكان داخران
مەزارگەو قوتابخانە و زانكۆكان داخران

2021-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- پارێزگاری نەجەف و سەرۆكی شانەی قەیرانی پارێزگاكە ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم مەزارگەكانی شیعە لە نەجەف داخران و دەوامی فەرمانگەكانیش بۆ نیوە كەمكرایەوە. لوئەی یاسری پارێزگاری نەجەف و سەرۆكی شانەی قەیرانی پارێزگاكە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرجەم مەزارگەكان داخران و دەوامی فەرمانگەكانیش بۆ نیوە كەمكرایەوە. ئاشكراشیكرد، بڕیاردراوە تاكو 1ی ئادار، دانانی پرسە لە مزگەوت و حوسەینییەكان قەدەغە بكرێت و سەرجەم قوتابخانە و زانكۆ ئەهلی و حكومییەكانیش دابخرێن. بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، چەند ڕۆژێكە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێم زیادی كردووە.

The post مەزارگەو قوتابخانە و زانكۆكان داخران appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.