هەواڵی کوردستان ئێستا

هێشتا رێكەوتن لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەی 2021ی عێراق نەكراوە

هێشتا رێكەوتن لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەی 2021ی عێراق نەكراوە
هێشتا رێكەوتن لەسەر پشكی هەرێم لە بودجەی 2021ی عێراق نەكراوە

2021-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپیده‌

ئه‌ندامێكى كورد له‌ لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند هێشتا هیچ رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى 2021ى عێراقدا نه‌كراوه

ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید به‌ سپێده‌ى راگه‌یاند، زیاتر له‌ سه‌دا 95 پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق ته‌واوكراوه‌ به‌ڵام هێشتا پشكى هه‌رێم ماوه‌ ته‌واو بكرێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ كورده‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى گوت، هێشتا ئه‌و ده‌قه‌ى كه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ناردویه‌تى له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم له‌ ئارادایه‌، به‌ڵام كوتله‌ شیعییه‌كان به‌و ده‌قه‌ رازیى نین، له‌ هه‌مانكاتیشدا هیچ شتێكیشیان له‌باره‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌خستۆته‌ڕوو.

زیاتر گوتى، پێشبینیده‌كرێت له‌ هه‌فته‌ى داهاتوه‌وه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ى پشكى هه‌رێم یه‌كلایى بكرێته‌وه‌، له‌ سێشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ش پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.