كۆمه‌ڵی ئیسلامی سبه‌ی كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی ده‌به‌ستێت
2021-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ڕۆژانی 18/19/ ئه‌م مانگه ده‌به‌سترێت
وابڕیاره له‌ڕۆژانی 18/19/ ئه‌م مانگه و له‌شاری سلیمانی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی ببه‌سترێت, نزیكه‌ی (900)ئه‌ندام به‌شداری تێداده‌كه‌ن.
وته‌بێژی كۆنگره به سپێده‌ی ڕاگه‌یاند: كۆنگره سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 18 مانگ و كاتژمێر 10 ده‌ستپێده‌كات, نزیكه‌ی 900 ئه‌ندام به‌شداری تێدا ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: برگه گرنگه‌كانی بریتی ده‌بن له هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی كه‌سی یه‌كه‌می حیزب وگفتوگۆی چڕ‌وپڕ له سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆ.
ئه‌وه‌شی به سپێده ڕاگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی, كه (71) كه‌س خۆیان بۆكاندید كردوه, كێبركێ ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی (20)پۆستی سه‌ركردایه‌تی.