هەواڵی کوردستان ئێستا

بۆپێشگرتن له ڤایرۆسه‌ نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا 3 بژارده‌ له‌ ده‌ستی لێژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڕۆنایه‌

2021-02-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌مرۆ هه‌ینی ، وته‌ بیژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، سێ بژارده‌یان له‌به‌ر ده‌ستدایه‌‌ بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی وزاره‌تی ته‌ندروستی له‌ لێدوانێكدا وتی: سێ بژارده‌مان خستۆته‌ به‌رده‌م لێژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان.

حه‌وێزی ئه‌وه‌یشی وت: ئه‌م بژاردانه‌ به‌مه‌به‌ستی پێشگرتنه‌ له‌ جۆره‌ نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌له‌ عیراق ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ .

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وتیشی: له‌نزیكترین كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كۆرۆنا بریار له‌سه‌ر ئه‌م بژاردانه‌ ده‌درێت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی گشتی و سه‌ڵامه‌تی هاوڵاتیان.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شەممەی رابڕدو لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و نیشتمانی عێراق بڕیاریدا بۆ ماوەی دو هەفتە شەوانە قەدەغەی هاتوچۆ جێبەجێبكرێت، هاوکات بڕیاریدا بە داخستنی قوتابخانە و شوێنە گشتییەکان لەنێویاندا مزگەوت و سەنتەرەکانی جوانکاری و ناوەندەکانی بارزگانی لەگەڵ راگرتنی سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان.