هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ چەمچەماڵ سێ کەس بەتۆمەتی تەقەی هەڕەمەکی دەستگیرکران

له‌ چەمچەماڵ سێ کەس بەتۆمەتی تەقەی هەڕەمەکی دەستگیرکران
له‌ چەمچەماڵ سێ کەس بەتۆمەتی تەقەی هەڕەمەکی دەستگیرکران

2021-02-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند : ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌درێژه‌ی هه‌لمه‌تی هیزه‌كانمان بۆ نه‌هیشتنی حاله‌ته‌كانی ته‌قه‌كردنی هه‌ره‌مه‌كی و درووستكردنی ترس و دڵه‌ راوكی له‌لای هاوولاتیان، سێ كه‌سی ده‌ستگیر كرد به‌هۆی ته‌قه‌كردنی هه‌ڕه‌مه‌كی.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌راگه‌ینراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی خستۆته‌ ڕوو: كه‌ ئێوارەی ئه‌مڕۆ 19 -2 - 2021 هەینی سێ کەس بەناوەکانی (م ،ح ، ن) و (م ، ح ، م ) و (و ، ڕ ، م ) دەستگیر کران ،کەهەستاون بەتەقەکردن لە گەڕەکی ئاوارەکان لە ناحیەی شۆڕشی قەزایی چەمچەماڵ

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند: سەرجەم تۆمەتبارەکان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بەبڕیاری (٥۷۰) ڕاگیراون