هەواڵی کوردستان ئێستا

دەرچووانی زانكۆ وەك وانەبێژ دادەمەزرێن

دەرچووانی زانكۆ وەك وانەبێژ دادەمەزرێن
دەرچووانی زانكۆ وەك وانەبێژ دادەمەزرێن

2021-02-20 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری پەروەردەی دەربەندیخان قۆناغی دووەمی دەرچووانی زانكۆ وەك وانەبێژ دادەنرێن. بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، قۆناغی دووەمی ناوی دەرچووانی زانكۆ، كە بە وانەبێژ دادەنرێن بەپێی پسۆڕییەكانیان لە سنووری پەروەردەكە، بەپێی ڕیزبەندی و پێویستی، لە سبەینێ یەك شەممە 21ی شوبات لە دیوانی پەروەردە ئامادەبن بۆ چاوپێكەوتن. ئاشكراشیكرد، هەر دەرچوویەك تێبینی هەیە بە بەڵگەوە سەردانی هۆبەی خۆیەتی بكات. ئەمەش لەكاتێكدایە، چەند ساڵێكە بەهۆی قەیرانی داراییەوە هیچ دامەزراندنێك بۆ كەرتی پەروەردە بوونی نەبووە و هاوكات بۆ پڕكردنەوەی میلاكاتی پەروەردەش، دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان بەشێوەی وانەبێژ یاخود گرێبەست لە ناوەندەكانی خوێندن دادەمەزرێن.

The post دەرچووانی زانكۆ وەك وانەبێژ دادەمەزرێن appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.