هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای بەستنی کۆنگرەیەک تایبەت بە بنیاتنانەوەی بەغدای پایتەخت دەکات

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای بەستنی کۆنگرەیەک تایبەت بە بنیاتنانەوەی بەغدای پایتەخت دەکات
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای بەستنی کۆنگرەیەک تایبەت بە بنیاتنانەوەی بەغدای پایتەخت دەکات

2021-02-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ھەڵمەتەکانی پاککردنەوە و چاککردنەوەی شەقامەکانی بەغدا، سەردانێکی مەیدانی بۆ شارەکە ئەنجامدا و داوای کرد کە کۆنگرەیەک تایبەت بە بنیاتنانەوەی بەغدای پایتەخت ببەسترێت.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە مستەفا کازمی سەردانێکی مەیدانی بۆ شەقامەکانی بەغدا ئەنجامداوە، ئەوەیش مەبەستی ئاگاداربوون لەو ھەڵمەتانەی کە ئەمینداری بەغدا بۆ پاککردنەوە چاککردنەوەی شەقامەکانی شارەکە ئەنجامی دەدات.

سەردانە مەیدانەکەی مستەفا کازمی بۆ شەقامەکانی بەغدا ھاوکاتە لەگەڵ قەدەغەی ھاتوچۆ کە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو گیرانەتەبەر.

بەپێی راگەیەنراوەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لەچوارچێوەی سەردانەکەیەدا بۆ بەغدا، گۆڕەپانی خەلانی، شەقامەکانی رەشید، خولفا و بازاڕەکانی عەرەبی و شۆریجەی بەسەرکردووە و لەنزیکەوە ئاگااری ئەو ھەڵمەتە بوو کە ئەمینداری بەغدا بۆ پاککردنەوە و چاککردنەوەی ئەو شەقامانە ئەنجامی دەدات.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە مستەفا کازمی داواشی لە ئەمنیداری بەغدا کردووە لەوەی ئامادەکاریی بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بکات سەبارەت بە بنیاتنانەوەی شاری بەغدای پایتەخت، ئەوەیش بە ئامادەبوونی راوێژکارانی نێودەوڵەتیی و ھاتووە:

"مستەفا کازمی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، چاوی بە ژمارەیەک کرێکار کەوتووە و لە نزیکەوە گوێی لە داواکارییەکان بووە و داوایکردووە داواکارییەکانی ئەو کرێکارانە بەپەلە جێبەجێ بکرێت".

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ھەر لەسەردانەکەیدا بۆ بەغدا چاوی بە ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی ھێزە ئەمنییەکان کردووە و ستایشی ھەوڵی ھێزە ئەمنییەکانی کردووە کە لەچوارچێوەی جێبەجێبەکردنی قەدەغەی ھاتوچۆ لە شاری بەغدا و پارێزگاکانی دیکە خستوونەتەگەڕ.