وه‌زاره‌تی كاره‌باى هه‌رێم، روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه
2021-02-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وه‌زاره‌تی كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى كێشه‌ى كاره‌با روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: كێشەی دانا غاز چارەسەركراو دۆخی كارەباش ئاسایی بۆوە.
له روونكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه، هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كاتژمێر 5:00 ئەم ئێوارەیە گرفتە تەكنیكییەكەی داناغاز ئاسایی بووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی كارەبا هاوكاری تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز بوون و پێكەوە توانییان چارەسەری ئەو گرفتە تەكنیكیە بكەن.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌یاندووه، وەزارەتی كارەبا راستەوخۆ هەر لەكاتی كەوتنەوەی گرفتەكەدا لەرێگەی تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و وێستگەكان رێگایان نەدا كوژانەوەی گشتی كارەبا رووبدات.