بەهۆی بارینی بەفر و بوونی تەمەوە، هاتووچۆ بۆسەر چیای گۆیژە قەدەغە دەکرێت
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
به‌هۆی بارینی به‌فر و بوونی ته‌مێكی زۆره‌وه ڕێگه‌ی سه‌رشاخی گۆیژه به‌ربه‌ست ده‌كرێت و هاتوچۆی لێوه قەدەغە دەكرێت.
دوای ئەوەی ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بەفر و سەرما ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت دەوروبەری سلێمانی گرتۆتەوە و هاوکات بەفر چیای ئەزمڕ و گۆیژەی سپی پۆش کردووە، ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی بە ئۆتۆمبێل روویان کردووەتە سەرچیای ئەزمەر و شاخی گۆیژە.
بەمەبەستی رێگری کردن لەهەر رووداوێکی نەخوازراو، پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، هاتوچۆ کردن بۆ سەر چیای ئەزمەڕ و شاخی گۆیژەی قەدەغە کردووە.
لە راگەیەندراوێکدا کە پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە تێدا هاتووە، "به‌هۆی بارینی به‌فر و بوونی ته‌مێكی زۆره‌وه ڕێگه‌ی سه‌رشاخی گۆیژه به‌ربه‌ست ده‌كرێت و هاتوچۆی لێوه‌ناكرێت".
هاوکات تیمەکانی هاتوچۆ و فریاکەوتن لە ناوچەکە جێگیرکراون بۆ رێگریکردن لە ئەگەری هەر رووداوێکی نەخوازراو.