هەواڵی کوردستان ئێستا

ئێران حەوت دەروازەی سنووری خۆی لەگەڵ عێراق دادەخات

ئێران حەوت دەروازەی سنووری خۆی لەگەڵ عێراق دادەخات
ئێران حەوت دەروازەی سنووری خۆی لەگەڵ عێراق دادەخات

2021-02-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

حکوومەتی ئێران رایگەیاند کە لەچوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، حەوت دەروازی سنووریی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق دادەخات.

لەمبارەیەوە ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی ئێران (ئیرنا) لە گوتەبێژی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان رۆژئاوای ئێران، مەسعود بەھرام نەژاد بڵاویکردەوە کە تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە پارێزگاکە تۆمارنەکردووە، بەڵام ئەوان لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی بڕیاری داخستنی دەروازە سنوورییەکانیان لەگەڵ عێراق داوە و گوتی: "دەروازە سنوورییەکانی پەروێزخان، خوسرەوی، سۆمار، شێخ ساڵح و شوشمێ تا کاتێکی نادیار بەرووی ھاتوچۆی گەشتیاراندا، دادەخرێن".

مەسعود بەھرام نەژاد گوتیشی: "جموجۆڵی بازرگانیی لەو دەروازە سنوورییانە، لەچوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی و بە چاودێری تیمە تەندورتسییەکان، بەردەوام دەبێت".

لە لایەکی دیکەوە دەسەڵاتدارانی ئێران لە پارێزگای خوزستان رایانگەیاندووە کە ھەردوو دەروازەی سنووریی شەلامچە و جەزابە لەگەڵ عێراق بۆ ماوەی یەک ھەفتە دادخرێت.