ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری نوێی هه‌ولێر ده‌ست به‌كار ده‌بێت
دیجیتال میدیای سپێده
بریاره ئەمڕۆ دووشه‌ممه، ئومێد خۆشناو ، پاریزگاره نوێیه‌كه‌ی هه‌ولێر، وه‌ك 42هەمیـن پارێزگاری هه‌ولێره ده‌ستبه‌كار ببێت.
پارێزگای هەولێر له‌بڵاوكراوه‌یه‌ك رایگه‌یاند، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، 22-2-2021، به ئاماده‌بوونی ڕێبەر ئەحمەد، وه‌زیری ناوخۆی هەرێم و سه‌رجه‌م قائیمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه و ته‌واوی به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو وه‌ك 42هەمێن پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
رۆژی پێنجشەممە 18-2-2021 كاتژمێر 11ــی پێشنیوەڕۆ، مەراسیمی سوێندخواردنی ئومێد خۆشناو بەڕێوەچوو و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم فەرمانى هەرێمیى بۆ دەستبەکاربوونى ئومێد خۆشناو وەک پارێزگارى نوێی هەولێر واژۆکرد.
ئەوەش لەكاتێكدایە، رۆژی دووشەممە 08-02-2021 ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە دەنگی 18 ئەندام متمانەی بە ئومێد خۆشناو وەک پارێزگاری نوێی هەولێر دا و بووە 42هەمین پارێزگاری هەولێر.
جێگەی باسە، رۆژی 18-11-2020، فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دوای ماوەیەک لە توشبوونی بە کۆرۆنا و بردنە دەرەوەی بۆ چارەسەر، لە شاری ئەنقەرەی وڵاتی تورکیا لە تەمەنی 42 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و لەو کاتەوە پۆستی پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت.