لەم شارەی كوردستان تەقینەوەیەك روویدا، كوژراو و بریندار هەیە
2020-02-10 00:00:00 - سەرچاوە: په‌یامنێر
سەرچاوەیەک لە عەفرین رايگەیاند، له‌سه‌ر رێگەی سه‌ره‌كیی راجۆ له عه‌فرین، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژکراو ته‌قییه‌وه و بەهۆیەوە هەشت کەس کوژران و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون. به‌شێك له برینداره‌كان، له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گوازراونەتەوە و به‌شێكی دیكه‌شیان به ئه‌مبوڵانس ره‌وانه‌ی نزیكترین نه‌خۆشخانه كران. تاوه‌كو ئێستا هیچ راگه‌یێندراوێكی فه‌رمیی له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتیی خۆی رانه‌گه‌یاندووه.
The post لەم شارەی كوردستان تەقینەوەیەك روویدا، كوژراو و بریندار هەیە appeared first on په‌یامنێر.