هاوپه‌یمانى سه‌دڕ : متمانه به محه‌ممه‌د عه‌لاوى ناده‌ین ته‌نها به ره‌زامه‌ندى شه‌قام نه‌بێت
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه هاوپه‌یمانى سائیرون كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دڕ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت رایگه‌یاند ، متمانه به محه‌ممه‌د عه‌لاوى سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق نابه‌خشین ، ته‌نها به ره‌زامه‌ندى شه‌قام نه‌بێت .
سه‌لام شه‌مه‌رى په‌رله‌منتار له هاوپه‌یمانى سائیرون له روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى رایگه‌یاند " زۆربه‌ى كوتله سیاسییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى راگه‌یه‌ندراوى خۆیانن ، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه دووپاتكراوه‌ته‌وه و ، پێویسته هێزه بیانییه‌كان و له‌سه‌رووى هه‌مووشیان ئه‌مریكا له عێراق بچنه ده‌ره‌وه " .
ووتیشى :" بڕیارى په‌رله‌مان به‌و جۆره‌یه كه سه‌رۆكى راسپێدراو پابه‌ندده‌كات ، پێویسته هه‌نگاوى داهاتوو له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بگرێته‌به‌ر " ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد " هاوپه‌یمانى سائیرون متمانه به سه‌رۆكى راسپێدراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت نادات ، ته‌نها پاش ره‌زامه‌ندى شه‌قام نه‌بێت " .
روونیشیكرده‌وه " شه‌قامى عێراقى دروشمى به‌رزكردووه‌ته‌وه و داواده‌كات عێراق ئازادبێت و خاوه‌نى سه‌روه‌رى ته‌واوى خۆى بێت ، به بێ ئه‌وه‌ى هیچ هێزێكى ده‌ره‌كى و بیانى ده‌ستوه‌ربده‌نه كاروباره‌كانى " .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر