هەواڵی کوردستان ئێستا

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم: خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت و قوتابخانه‌كان داناخرێن

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم: خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت و قوتابخانه‌كان داناخرێن
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم: خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت و قوتابخانه‌كان داناخرێن

2021-02-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، خوێندن له‌ناوه‌نده‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ ئاهه‌نگ و بۆنه‌كانی مانگی ئاداریش رێگه‌ به‌گردبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری نادرێت.

له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ به‌ ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگاكان بۆئه‌وه‌ی هاتوچۆ له‌ بازگه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی عێراق كه‌مبكرێته‌وه‌ و ته‌نها رێگه‌ به‌ شاندی فه‌رمی حكومی بدرێت هاتوچۆ بكه‌ن.

وتیشی، سه‌رجه‌م بۆنه‌كانی مانگی (ئادار/3)ی ئه‌مساڵ به‌رز راده‌گیرێن، به‌ڵام رێگه‌ به‌گردبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری نادرێت و پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی خۆپارێزیه‌ له‌ كۆرۆنا.

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێژه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌چوار هه‌فته‌ی رابردو به‌رزبوه‌ته‌وه‌، ته‌نها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش په‌یوه‌سته‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر داتایه‌ك له‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌.

جوتیار عادل وتیشی، سزا جێبه‌جێده‌كرێت به‌رامبه‌ر هه‌ركه‌سێك كه‌ له‌شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌مامك نه‌به‌ستێت و داواش له‌هه‌موو هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و چین و توێژه‌كان ده‌كه‌ین ره‌چاوی دۆخه‌كه‌ بكه‌ن و ده‌مامك به‌كاربهێنن، چونكه‌ دۆخه‌كه‌ له‌ده‌ستده‌ربچێت كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ روده‌دات له‌چوارچێوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی كۆرۆنا یاخود كۆرۆنای گۆڕاو.